شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى ئاگادارى سورى، هێزەکانی ئەمریکا لەفڕۆکەخانەی سەربازی مێزە له‌شارى دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا جێگیربون، باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، "بونى ئه‌مریكا له‌دیمه‌شق زیاتر بۆ بونى هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق له‌لایه‌ك‌و ڕێكه‌وتنى سوریا‌و ته‌لئه‌بیب له‌لایه‌كى تره‌وه‌یه".
شەش سەرچاوەی ئاگادارى سورى ئاشكرایانكردوه، ئەمریکا ئامادەکارییه‌كانى بۆ جوڵه‌پێكردنى هێزه سه‌ربازییه‌كانى‌و جێگیركردنى له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا ته‌واوكردوه‌و یه‌كه‌م فڕۆكه‌شى چوه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیش ده‌ستیانپێكردوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئێستا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبارى عێراق‌و هه‌ریر له‌هه‌ولێرى هه‌رێمى كوردستان، پانتاییه‌كى زۆر له‌دیمه‌شقیش بخاته ژێر كۆنترۆڵى خۆیى‌و وه‌ك بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سه‌ربازیى به‌كارى بهێنێت.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان وتویانه، "ئه‌مریكا ئێستا به‌جدى سه‌رقاڵى بونیادنى ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یه له‌فڕۆكه‌خانه‌ى مێزه لەدیمەشقی پایتەختی سوریا، ئەمەش هەنگاوێک ده‌بێت بەئامانجی ئاسانکاریی بۆ ڕێککەوتنێکی ئەمنی کە واشنتۆن کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان به‌گرژییه‌كانى نێوان سوریا‌و ئیسرائیل له‌لایه‌ك‌و هاوكات ڕێكه‌وتنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع".
ئەو سەرچاوانە ئه‌وه‌شیان باسكردوه، پنتاگۆن لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندنی خێراترکردوە بەئەنجامدانی چەندین گەشتی سه‌ربازیى بۆ بنکەکەو ڕێڕەوی فڕین تێیدا كه ئاخۆ تاچه‌ند ده‌توانن كه‌ڵكى لێوه‌ربگرن.
له‌وباره‌یه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ربازیى سوریى به‌ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه، "كاره ته‌كنیكیه‌كانى ته‌واوكردنى بنكه سه‌ربازییه‌كه له‌نێوان واشنتۆن‌و دیمه‌شق به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن‌و ئه‌مریكاش جه‌ختیكردوه‌ته‌وه ئه‌و بنكه‌یه سودى لێوه‌رده‌گیرێت بۆ بواره‌كانى (لۆجستی، چاودێریی، پڕکردنه‌وه‌ی سوتەمەنی‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى ئه‌مریكا)".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، یه‌كه‌م دابه‌زینى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى جۆرى (c-130)وه ئه‌نجامدراوه‌و پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌وبنکەیه‌ش لەکاتی سەردانی دەریاوان براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بۆ دیمەشق لە 12ی ئەیلولى ئه‌مساڵدا تاووتوێ‌و یه‌كلاكراوه‌ته‌وه.
