شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ئه‌مڕۆ له‌دادگاى سلێمانى دوو گه‌وره سیخوڕ‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا (میت) دادگایى ده‌كرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "ئه‌و دوو سیخوڕه كوردن‌و هاوسه‌رى یه‌كترن‌و ده‌ستیان هه‌بوه له‌كوشتنى چوار چالاكوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌سنورى سلێمانى".
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ چواره‌م دادگاییكردنى دوو گه‌وره سیخوڕ‌ى میتى توركیا له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئه‌و دوو سیخوڕه‌ى میت، ساڵى ڕابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمه‌وه ده‌ستگیركراون، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كوژران‌و له‌لایه‌ن درۆنه‌كانى توركیاوه به‌ئامانجگیران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاریى زیاترى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و وتى، "ئه‌و دوو سیخوڕه ژن‌و مێردن‌و ئه‌ندامى متمانه‌پێكراوى ته‌ڤگه‌رى ئازادى بون، له‌لایه‌ن كادیر‌و هه‌ڵسوڕاوانى حزبه‌كه‌وه متمانه‌یه‌كى زۆریان هه‌بوه‌و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا خه‌ڵكى باشورى كوردستانن‌و خاوه‌نى سێ منداڵیشن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت، "زۆرێك له‌و چالاكوانه‌ى شه‌هیدكراون، پێشتر له‌ماڵى ئه‌و دوو گه‌وره سیخوڕه ماونه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه جى پی ئێس كراوه‌ته ناو جانتاو پێداویستیه‌كانیانه‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ئامانجگیراون".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ئه‌و دوو هاوسه‌ره دانیان به‌وه‌داناوه، له‌هه‌ردوو ڕوداوه‌كه‌ى ساڵى ڕابردوو كه چوار چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ئامانجگیران‌و شه‌هیدكران ئه‌مان زانیاری‌یان به‌میتى توركیاداوه‌و دانیان به‌وه‌شداناوه، به‌رپرسى تۆڕه سیخوڕیه‌كه‌ى میت بونه له‌سلێمانى".
ئه‌وه‌شى وت، "كه‌سوكارى چالاكوانه شه‌هیدكراوه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیارى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، چونكه دانیان به‌وه‌داناوه سیخوڕییان بۆ میتى توركیا كردوه‌و به‌رپرسیارى شه‌هیدكردنى چه‌ندین چالاكوانن".
