به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق ساڤایا هۆشداریده‌دات

عیراق

56 خولەک پێش ئێستا‌ 1314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە سەردانی عێراق دەکات‌و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆدەبێتەوە، ده‌شڵێت، "ئەمریکا چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات‌و ڕێگە بەهیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی نادات".


مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لەپەیامێکدا کە لەتۆڕی "ئێکس" بڵاویکردوەتەوە، نوسیویه‌تى، "چاوەڕێی ئەوەم کە بەمنزیکانە سەردانی عێراق بکەم‌و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆببمەوە".

ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "عێراق لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوەو هیوادارین لەمانگەکانی داهاتودا ئەم پێشکەوتنە بەردەوامبێت، لەهەمانکاتدا، بەوردی چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین".

جەختیشی لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا کردەوەو ڕایگەیاندوه‌، "با ڕون بێت، ئەمریکا هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی لەشێوەدانی حکومەتی نوێی عێراق قبوڵناکات‌و ڕێگەی پێنادات".

بەپەلە