شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌نۆ كێڵگه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، پێنجیان به‌ته‌واوى ڕاگیراون‌و هیچ بڕه نه‌وتێكیان لێ به‌رهه‌مناهێندرێت.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، بڕیارێکی سیاسی لەبەغداو هێرشە درۆنییەكان دوو هۆکاری سەرەکی بون بۆ كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی کوردستان.
بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "لەبەغدا بڕیارێكی سیاسی درا بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتى هه‌رێم، هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە خۆیان بەرهەمیان زۆر نەبوو، گەیشتنە قۆناغێك ناكرێت چیدیکە نەوت بەرهەمبهێنن، چونكە تێچوەكەی ئەوەندە زۆربوو نەیاندەتوانی بەردەوامبن به‌وهۆیه‌شه‌وه بیرە نەوتەكانیان ڕاگرت، ئێستاش لەنۆ كێڵگە، پێنج دانەیان بەتەواوی به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان تێدا ڕاگیراوه".
وه‌كو مه‌سرور بارزانى باسیكردوه، "هۆكارێكی دیكەی کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بابەتی هێرشە درۆنییەكان بون كە كرانەسەر چەند كێڵگەیەكی نەوت".
ئه‌وه‌شى وتوه، "بەداخەوە دەزانین ئەوكەسانە كێن كە هێرشیانكرد، دەزانین چ گروپێكن، هەمولایەك دەزانن‌و ئێمە لەگەڵ حكومەتی بەغدا قسەمان كرد، هەندێك لەوانە دەستگیركران، بەڵام دواتر هیچ نەكراو سزانەدران‌و ئەو سزایەی كە شایانیان بوو نەدران".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ به‌غداو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بارزانى داوایكردوه، هیوادارم گەیشتبینە ئاستێك بەغدا تێبگات كە ئەم هێرشانە دوبارە نەبنەوەو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگەنەدەن بەو هێرشە بێبنەماو تیرۆریستییانەیه کە ژێرخانی مەدەنی دەکەنه ئامانج".
