شارپرێس:
دیمیتری پریگع، شرۆڤەكاری سیاسی ڕوسی، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، سەردانە مەیدانییە هاوبەشەكەی شاندی سەربازیی ڕوسیا و سوریا بۆ باشوری سوریا، تەنیا پشكنینێك نەبووە، بەڵكو بەشێكە لە پڕۆسەی دووبارە بنیاتنانەوەی سوپایەكی پیشەیی و ڕێكخراو بۆ سوریا.
دیمیتری پریگع، ئاماژەی بەوەشكرد، “ئامانجی سەردانەكەی شاندی سەربازی ڕوسیا بۆ باشوری سوریا بنیاتنانی سوپایەكی پیشەگەرە لەڕووی پێكهاتە و مەشق و چەكسازییەوە، هەروەها چارەسەركردنی كێشە و تەحەددییە ئەمنییەكان لە باشوری سوریا”.
ڕۆژی دووشەممە، شاندێكی سەربازی هاوبەشی ڕوسیا و سوریا سەردانێكی مەیدانییان بۆ چەندین شوێن و شوێنی سەربازی لە باشوری سوریا ئەنجامدا.
ئەو شرۆڤەكارە سیاسییە ڕوسییە دەڵێت، “كاتێك فەرماندەكانی وەزارەتەكانی بەرگری ڕوسیا و سوریا لە بەرەكانی پێشەوەی باشوری سوریا دەبینین، ئەوە مانای وایە هەوڵێكی سیستماتیك لە ئارادایە بۆ داڕشتنی ئایندەی سوپای سوریا”.
ئ.ح