شارپرێس:
ڕێكخراوه‌كه‌ى هادى عامرى كه خاوه‌نى 20 لیوایه له‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، زۆر به‌توندى دژى سودانى وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته سودانى له‌سه‌ر كورسى ویلایه‌تى دوه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران دانه‌نیشێته‌وه"، ده‌شڵێت، "وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق ده‌بێت پشكى ئێمه بێت".
ڕێکخراوی بەدر پێداگریی لەبەدەستهێنانی وەزارەتی ناوخۆ لەحکومەتی داهاتوو دەکات‌و هاوکات ڕێگریی لەدوبارە کاندیدکردنەوەی سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات.
ڕێکخراوی بەدر به‌سه‌رۆكایه‌تى هادی عامری، خاوه‌نى 20 لیوایه له‌ناو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیداو هه‌زاران چه‌كدارى هه‌یه، لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق 19 کورسی بەدەستهێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەبو توراب تەمیمی سەرکردە لەڕێکخراوه‌كه‌ى هادى عامرى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "فراکسیۆنەکەمان لەكابینه‌ى نوێ‌دا، داوای تەواوی ماف‌و پشکەکانی خۆی دەکات‌و وەزارەتی ناوخۆش بەمافی خۆمان دەزانین".
تەمیمی پەیامێکی ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردوه‌و ده‌ڵێت، "هیوادارین ویلایەتی دوەم بەمحەممەد شیاع سودانی، نەدرێتەوە".
ئه‌وه‌شى وت، "هەرکەسێک دەیەوێت دەوڵەت بونیاد بنێت، دەبێت هادی عامری بکاتە سەرۆک وەزیران".
