ناتانیاهۆ هەڕەشە لە تورکیا و سوریا دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، مەرجی زۆر هەیە کە دەبێت پێش هەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ سوریا جێبەجێ بکرێن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین هەڕەشە لە باشوری سوریا دروستبێت بۆ سەر ئیسرائیل.

دەشڵێت، سوریا بەرژەوەندییەکی زیاتری لە ئیسرائیل هەیە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەمنی.

ئاشکراشیکرد، ڕێگریمان کرد لە تورکیا بچێتە ناو باشور و ناوەڕاستی سوریاوە.
ئ.ح