بەرزترین مووچە لەجیهاندا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئەمریکی "CEOWORLD" سویسرا پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندی بەرزترین مووچەی جیهانیدا بۆ ساڵی 2025 دەپارێزێت.

پێشبینی دەکرێت تێکڕای مووچەی مانگانە لە سویسرا لە ساڵی 2025 دوای باج زیاتر لە 8200 دۆلار بێت.

لۆکسمبۆرگ، وڵاتێکی بچووکی ئەوروپایە لەڕۆژئاوا، لە پلەی دووەمی جیهانیدایە و تێکڕای داهات و مووچەی مانگانەی تاک دوای باج 6740 دۆلارە.

کێبڕکێکە لەگەڵ ئایسلەندا توند بووە، وڵاتێک دانیشتوانەکەی نزیکەی 400 هەزار کەسە و لە باکووری  زەوی هەڵکەوتووە و تێکڕای مووچەی مانگانەی 6548 دۆلارە.

پێدەچێت دڵخۆشی پەیوەندییەکی بەهێزی بە پارەوە هەبێت، بەو پێیەی ئەو وڵاتانەی بەرزترین ڕێژەی دڵخۆشییان هەیە لە جیهاندا مووچەکانیان بەرزە، نەرویج (5772 دۆلار) و دانیمارک (5749 دۆلار)ن، کە  لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان.

کەنەدا لە پلەی شەشەمی جیهاندایە و تێکڕای مووچەی مانگانەی 5188 دۆلارە، ئێرلەندا (4729 دۆلار)، هۆڵەندا (4688 دۆلار) و سەنگافورە  4457 دۆلارە.

زۆرترین مووچە بە شێوەیەکی گشتی لە کەرتەکانی دارایی، بیمە، کارەبا، کانگا، ئایتی، فرۆشتنی تاکەکەسی و پەروەردەدا دەبینرێن.

بە پێچەوانەوە پشتگیری کارگێڕی و میوانداری و بیناسازی لە کەمترین مووچەدان.

لە کاتی بەراوردکردنی مووچە لە سەرانسەری وڵاتاندا، زۆر گرنگە هەڵاوسان لەبەرچاو بگیرێت. لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە وڵاتان ڕێژەی هەڵاوسانی بەرزیان بەخۆوە بینیوە، کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر توانای کڕین. ئەم هەڵاوسانە تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتا و پچڕانی زنجیرەکانی دابینکردن.

جگە لەوەش مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان، لەوانەش ململانێی ڕوسیا و ئۆکرانیا، باجەکانی ترەمپ، کێبڕکێی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و چین، گرژییە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کێشەی جیۆپۆلەتیکی نێوان هیندستان و چین و خاوبوونەوەی ئابووری چین کاریگەریان لەسەر هەڵاوسان هەبووە.
ئ.ح