شارپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم پێشوازی لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساكردووەو دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا".
حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان".
ئەوە لەكاتێكدایە هاوكاتی سەردانەكەی، حیزبی دەعوە نوری مالیكی وەك كاندیدی سەرۆكوەزیران دیاریكرد.