شارپرێس:
قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم‌و گفتوگۆى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باسی حكومەتی بنكەفراوانمان نەكردوە"، هۆشداریشده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەبێ یەكێتیی، حكومەتێكی سەركەوتوو پێكنایەت".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى، "ئێمە تا گەرمەی بانگەشە لەگفتوگۆدابوین لەگەڵ برایانی پارتی، بانگەشەو هەڵبژاردن تەواوبوو، ئێمە وەكو یەكێتیی ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان تا بگەینە ئەنجامی كۆتایی لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی هەرێم".
وتیشى، "سەبارەت بەپۆستەكانی عێراق، پێموایە هێشتا زۆر زوە باسی پۆست بكەین، هێشتا سكاڵاكانی هەڵبژاردن یەكلانەكراوەتەوەو ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەندنەكراون".
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ڕونیشیكرده‌وه، "تائێستا لایەنە كوردییەكان پێیانوایە پۆستی سەرۆك كۆمار پۆستێكە كە شایستەیە بەكورد، بەڵام با بزانین گفتوگۆكان دەگەینە كوێ، بزانین گفتوگۆی ناو حزبەكان خۆیان‌و گفتوگۆی نێوان حزبەكان دەمانگەیەننە كوێ".
سه‌باره‌ت به‌په‌یامه‌كانى پارتى بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى به‌ته‌نزه‌وه وتى، "من هێشتا مێشكم لای هەڵبژاردنە، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن بكرێتەوە من حازرم".
سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق، تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "تێڕوانینێك هەیە كە عێراقێكی بەهێز خراپە بۆ كوردستان، من بەپێچەوانەوە دەیبینم، عێراق بەهێزبێت كوردستانیش بەهێز دەبێت، وەكو كوردستان هیچ سودێك نابینین لەعێراقێكی بێهێز".
باسى له‌بانگهێشتكردنى خۆى كرد بۆ دیدارى مێپس‌و هۆكارى به‌شدارنه‌بونى، ئه‌و وتى، "بانگهێشتكرابوم بۆ دیداری مێپس، بەڵام ئیش‌و كارى پێویستترم هه‌بوو، بۆیه نەمتوانی به‌شداربم".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى موچه له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "لەو باوەڕەدام ئەم كابینەیه‌ى كە لەعێراق پێكدێت، ئەو كابینەیەیه كە بەشێوەیەكی ڕیشەیی پرسی موچەو نەوت یەكلابكاتەوە، بۆ موچه‌كانى ئه‌مساڵیش، هەوڵدەدەین ئەمساڵ هیچ موچەیەك نەفەوتێ".
قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتیى‌و جه‌ختیكرده‌وه، "تائێستاش ئێمە باسی حكومەتی بنكەفراوانمان نەكردوە ئه‌وه‌ى كه ئێستا باسده‌كرێت، پێموانییە حكومەتێكی سەركەوتوش بەبێ یەكێتیی پێكبێت، ئەوەشی باسدەكرێت حكومەت بەبێ یەكێتیی پێكدێت، هەڕەشەو گوڕەشەیە".
