شارپرێس:
لەبەیاننامەیەکدا نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، هێزی ئاسمانی هێرشێکی لە ناوەڕاستی بەیروت ئەنجامدا.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، عەلی تەبتەبایی، سەرۆکی ئەرکانی حزبوڵای لوبنانیان کردوەتە ئامانج، کە سەرپەرشتی هەوڵەکانی ئەو ڕێکخراوەی بۆ بەهێزکردنەوەی دەکرد.
دەشڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا فەرمانی هێرشەکەی دەرکرد.
ڕاشیگەیاندووە، ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بڕیارە کار بکات.
ئ.ح