شارپرێس:
بەپێی دوایین ڕاپرسیی پەیمانگای "ئاسەل/ASAL"، نزیکەی 56%ی خەڵکی تورکیا پشتگیری لە "پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد" دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، نزیکەی 34% دژایەتی پرۆسەی ئاشتی دەکەن و نزیکەی 10%یش هیچ بۆچوونێکیان نییە.
لەکاتێکدا نزیکەی لەسەدا ٨٢ی لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان پارتەکەی ئەردۆغان پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکەن، تەنیا لەسەدا ٣٧ی لایەنگرانی پارتی کۆماری گەل گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ پڕۆسەی ئاشتیی کوردن.
هەروەها نزیکەی لەسەدا ٧٥ی لایەنگرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان پشتیوانی لە پرۆسەی چەکداماڵینی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئازادکردنی مەرجداری عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.