شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى كهشناسێكى كورد ئاشكرایكردوه، پێشبینیدەكرێت،
ڕۆژى سێشەممە واته سبهینێ، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، دهشڵێت،
"بەڵام شەپۆلەكە لاوازو هەڕەمەكییەو ڕەنگە هەموو ناوچەكان نەگرێتەوە".
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی لەبارەی شەپۆلەكەوه وتویهتى،
"بەگوێرەی پێشبینییەكان، درەنگانی شەوی سێشەممە بڕێک هەوری باراناوی لەناوچە
جیاوازەکانی هەرێمو عێراق دروستدەبێت".
دهشڵێت، "سەرەتا بارانبارینو ناسەقامگیریی كەشوهەوا لەناوچەکانی
ڕۆژئاوای هەرێم دروستدەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆکو زاخۆو باکوری هەولێرو ئیدارەی
سۆرانو کۆیەو ئیدارەی ڕاپەڕینو هەندێك شوێنی سلێمانیش نمەباران دەبارێت".
باسى لهوهشكردوه، "ئەم شەپۆلە بارانبارینە لاوازو کورتخایەن
دەبێتو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت".
بهوتهى گەڵۆزی، "سەرەتای مانگی
داهاتوو شەپۆلێکی زۆر چڕى بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ڕەنگە لەبەشێكی زۆرى
ئهو ناوچانهى بارانباریوه، بهڵام پهڵهى نهداوه، پهڵه بداتو ئاستی ئاویش
لەچەمو دۆڵو ڕوبارو دەریاچەکان بەرزبێتەوە".