شارپرێس:
سەرۆکی هەرێم واژۆ لەسەر خانەنشینکردنی ژماره‌یه‌ك پله‌دارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا ته‌واوى ئه‌و پلهدارانهى واژۆ له‌سه‌ر خانهنشینبونیان كراوه، له‌وه‌زاره‌ته‌وه مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌كرێت"، ده‌شڵێت، "فەرمانەکە زیاتر لەدوو هەزارو 200 کەس دەگرێتەوەو سه‌ر بهوهزارهتو یه‌كه‌كانى 70و 80ن".
لەناوەڕاستی ساڵی ڕابردوەوە تائێستا هەزاران پلەدارو پێشمەرگە تەمەنیان گەیشتوەتە خانەنشینی، بەڵام پێویستیان بەفه‌رمانی هەرێمیی هەیە، بۆیە کارکردن لەمامەڵەکانیان دواکەوت، له‌نوێترین پێشهاتیشدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمانهكهى بۆ خانەنشینکردنیان دەرکردو ئێستاش سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و دواتر دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگەو له‌وێ مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت.
له‌و ڕوه‌وه لیوا حاجی مەلا ئەمین بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگەو کەمئەندامان ئاشكرایكردوه، "ئەوانەی فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچوە، پلەکەیان لەملازمەوە تاوەکو فەریقه، ڕەنگە لەگەڵ لیستی موچەی مانگی 11، موچە بۆ خانەنشینە پلەدارەکان ببەسترێت".
وتوشیهتى، "فەرمانەکە زیاتر لەدوو هەزارو 200 کەس دەگرێتەوە، ئەو پلەدارانەن لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا تەمەنیان گەیشتوەتە خانەنشینی‌و سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی 70و 80ن".
بەگشتیی لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی حه‌وت هەزار پێشمەرگەو پلەدار گەیشتونە تەمەنی خانەنشینی، دۆسیەی بەشێکی زۆریان تەواوبوە، هەزارو 530ی پێشمەرگە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگەکانی 9و 10 موچەیان بۆ دەبەسترێت.
