شارپرێس:
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، بۆ مۆندیالی 2026 رێگە بە هاندەرانی هەردوو
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و هایتی نادرێت بچنە ناو خاکی وڵاتەکەوە، هۆکارەکەشی بۆ
پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.
کارۆلین لەیڤت، وتەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی
بەوەکرد،" بۆ مۆندیالی 2026 تەنها رێگە بە شاندی فەرمی هەردوو
هەڵبژاردەی ئێران و هایتی دەدرێت بێنە ناو خاکی ئەمریکا و ڤیزا بە هاندەرانی ئەو
دوو وڵاتە نادرێت ".
هاوکات، ئەمریکا بۆ ئامادەبون لە رێورەسمی تیروپشکی یارییەکانی مۆندیال تەنها
ڤیزای بە چوار ئەندامی شاندی ئێران بەخشیوەو ڤیزای بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی
ئێران نەبەخشیوە، بەهۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بایکۆتی تیروپشکەکەی کردوە.