شارپرێس
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییەدا بارزانی خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی لە ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرتووە.
هەروەها بارزانی، هیوای سەركەوتنی بۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح خواستووە.