شارپرێس:
كه‌شناسێكى هه‌رێم پێشبینى واده‌ى بارینى به‌فر له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مانگى یه‌كى ساڵى 2026 واته 15 ڕۆژى دیكه، دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، ڕیكۆردێكى نوێ تۆمارده‌كات".
پشتیوان پێنجوێنى كه‌شناسى كورد به‌شارپرێسى وت، "پێشبینیه‌كانى ڕەوشی کەشوهەوا به‌شێوه‌یه‌كه، لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یه‌كى ساڵى 2026، یەکەم سەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕودەکاتە هه‌رێمى كوردستان".
پێنجوێنى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "وەک پێشتریش باسمکردوه، پێشبینیده‌كرێت، هه‌ر لەمانگی یه‌كدا لەچەند ناوچەیەکى هه‌رێمى كوردستان ڕیکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆماربکرێت".
سه‌باره‌ت به‌بارینى به‌فریش له‌سه‌نته‌رى شاره‌كان، پشتیوان پێنجوێنى ئاشكرایكرد، "بەفربارین ڕوو له‌تەواوی ناوچە شاخاوییەکان ده‌كات‌و له‌سەنتەری شاری سلێمانیش به‌فر ده‌بارێت هه‌ر له‌مانگى یه‌كى ساڵى داهاتودا".