گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكى ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى كورده‌وه‌ هه‌موو شتێك ئاشكراده‌كات.. بزانه‌ توركیا به‌نیازى چییه‌؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكى ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى كورده‌وه‌ هه‌موو شتێك ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوەی ئێستا لەتورکیا هەیەو قسه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت کۆتاییهێنانە بەتیرۆر، نەک چارەسەری پرسی کورد"، ده‌شڵێت، "دەوڵەتى توركیا وەک پرسی کورد مامەڵە لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەى ئێستا ناكات".


محەمەد ئوچوم گەورە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییه‌وه‌ زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کێشەی کورد کێشەیەکی دەرەکییە کە سیستمی سەرمایەداریی بەسەر تورکیادا سەپاندویەتی، دەوڵەتى توركیا وەک پرسی کورد مامەڵەی لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەى ئێستا ناكات، بەڵکو ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێ، کۆتاییهێنانە بەتیرۆرو بەوشێوەیەش مامەڵەی لەگەڵ کردوە".

وتیشی، "ئەوانەی هەوڵدەدەن ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەچارەسەرکردنی پرسی کوردەوە ببەستنەوەو لەو ڕێگەیەوە بیانەوێت ناسنامەی خۆیان بەدەستبهێنن، ئەوا بەهەڵەداچون‌و بەمەبەست لەسەر هەڵە دەڕۆن، یانیش ئەوەتا ڕاستییەکان نابینن".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بیرۆکەیەکی جیهانیی سەرمایەدارییە كە ئیسرائیل پشتیوانیدەكات، شوێن‌و دەوڵەتی کوردی لەتورکیا، تورکیایە، سوریا دەوڵەتێکە بۆ کوردەکانی ناوی، بەهەمانشێوە کوردەکانی عێراقیش، عێراق دەوڵەتیانەو ئێرانیش دەوڵەتی کوردەکانی وڵاتەکەیە، دەبێت هەموان بەباشی ئەو ڕاستییە بزانن کە بابەتی کورد لەوە زیاترنییە".

محەممەد ئوچوم لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "لەپاش تێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەری تورکیای بێ تیرۆر، چارەسەری پرسی کوردی وڵاتە هەرێمییەکانی دەرەوەش، هه‌ر بەو ئاڕاستەیە كۆتایی دێت کە پێویستە".

بەپەلە