شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، ئه‌وكه‌سه‌ى له‌گه‌ڵ باوكى ته‌قه‌یان له‌نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژى ژنان كرد‌و شه‌هیدیان كرد، دواى ئازادبونى له‌زیندان، ته‌قه‌ى له‌هاوڵاتیه‌كى دیكه‌ش كردوه‌و تائێستا نه‌توانراوه ده‌ستگیربكرێت.
ڕۆژی 4ی کانونی یەکەمی 2021، نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لەسلێمانی، لەکاتی چونى بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی کەسێک، بەناوی (ی.پ.ع) لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، بەڵام تۆمەتبارەکان كه باوك‌و كوڕێك بون، ڕوبەڕوی ئەفسەرەکەو تیمەکەی بونەوە، بەوهۆیەوە نەقیب محەمەد شه‌هیدكراو دوو پۆلیسی دیکەش برینداربون.
ڕۆژى 12ی نیسانى ساڵى 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەپۆستێكدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆ کوڕەکەی نەقیب محەمەد نوسیبوى، "یامور گیان… کە له‌دایكبویت، به‌ڵێنم پێدای ئه‌وكاته سه‌ردانت بکەم‌و ھە‌واڵی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كانی باوكت به‌خۆت‌و یارانی خوشكت بگه‌یه‌نم، وا دە‌ستگیركران".
ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى ئێستا برینداره‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ى شاره له‌سلێمانى، به‌چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و كوڕه‌ى به‌شداربوو له‌ته‌قه‌كردن له‌شه‌هید محه‌مه‌دو دواتر ئازادبوو، ته‌قه‌ى له‌كوڕێكى ئێمه كردوه‌و فیشه‌كى به‌سنگیه‌وه ناوه‌و دواتر هه‌ڵاتوه".
سه‌رچاوه‌كه بۆ په‌یامنێرى شارپرێسى ڕونكردوه‌ته‌وه، "كوڕه‌كه‌مان دۆخى ته‌ندروستى ناجێگیره‌و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئێمه‌ش، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌كه‌ى كردوه، تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هه‌ڵاتوه".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ئازادبونى ئه‌وكه‌سه‌ى له‌گه‌ڵ باوكى به‌تۆمه‌تى شه‌هیدكردنى نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف ده‌ستگیركران به‌شێوه‌یه‌كه، باوكه‌كه هه‌موو تاوانه‌كه‌ى خستوه‌ته ئه‌ستۆى خۆیى‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌كه بوه‌و كوڕه‌كه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ڕوداوه‌كه‌وه نییه، هه‌ربۆیه دادگا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر باوكه‌كه‌دا سه‌پاندو كوڕه‌كه‌شى ئازادكرد.
