بۆچى ڕۆژى لافاوه‌كه‌ له‌چه‌مچه‌ماڵ نه‌كرایه‌ پشوو؟ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ هاته‌ده‌نگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاشكرایده‌كات، شەوی ڕوداوەكە زۆر هەوڵدرا، بەڵام پارێزگاری سلێمانی ڕێگەی نەدا بكرێتە پشوو.


عەبدوڵڵا حەمەكاكە بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "شەوی ڕوداوەكە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوایكردبوو بكرێت بەپشوو، بەڵام پارێزگاری سلێمانی ڕازینەبوو بكرێتە پشوو، بۆیە سەعات 11ی شەو پەروەردەی سلێمانی وتی پشوو نییە".

وتیشى، "ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ شەوی ڕوداوەكە وتی، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ئەوەنییە بكرێتە پشوو".

وه‌كو بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕونیكرده‌وه‌، "سه‌ربارى لافاوه‌كه‌و زیانێكى زۆرى ماڵیى، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌، لە55 هه‌زارو 443 خوێندكاری سنوره‌كه‌مان، یەك خوێندكاریش بریندارنییە".

عەبدوڵڵا حەمەكاكە بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ جه‌ختیكرده‌وه‌، "پەروەردەی چەمچەماڵ 1%ی كەمتەرخەم نییەو كەمتەرخەمیشى نەكردوە".

بەپەلە