لەنێوان خەوو وەرزشکداندا، دەبێت کاری لەپێشینە بۆ کامیان بێت؟

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێیس:

لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی نوێ پەیوەندییەکی نایەکسانی نێوان خەوو چالاکیی جەستەیی ئاشکراکردوە، کە تێیدا پێویستە کاری پێشینە بدرێت بەخەوێکی باش بۆ هاندانی چالاکیی ڕۆژی دواتر، نەک بەپێچەوانەوە.


ئەم لێکۆڵینەوەیە شیکاریی بۆ زانیاریی زیاتر لە 28 ملیۆن ڕۆژ لەچالاکییەکانی زیاتر لە 70 هەزار بەشداربوو کردوەو دەرکەوتوە کە تەنها کەمتر لە 13%یان پابەندبون بەپێشنیازە تەندروستییەکانی خەوو چالاکیی جەستەیی پێکەوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتوە کە خەوی پێویست (زیاتر لەحه‌وت کاتژمێر) بەشێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی زیادبونی چالاکیی جەستەیی لەڕۆژی دواتردا، لەبەرامبەردا، گەیشتن بەئامانجی ڕۆژانەی هەنگاوەکان (زیاتر لە 7000 هەنگاو) نیشانەیەکی بەهێزنەبوو بۆ جۆری خەوی هەمان شەو.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پێشینەدان بەخەو، بەتایبەت خەوی بەردەوام‌و کوالێتی بەرز (کەمترین هەڵچون‌و داچون)، ستراتیژییەکی کاریگەرترە بۆ زیادکردنی وزەو پاڵنەر بۆ جوڵە.

ئەمەش جەختدەکاتەوە، لەسەر گرنگییە بنەڕەتییەکەی خەو لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ ژیانێکی تەندروست‌و چالاک.

بەپەلە