ته‌یف بۆ موچه‌ى مانگى 10 سێ داواكاریى له‌هه‌رێم هه‌یه‌

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تەیف سامی وه‌زیرى دارایی عێراق بۆ موچه‌ى مانگی 10ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم، سێ داواکاری ئاراسته‌ى هەرێم كردوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، بۆ موچه‌ى مانگى 10ى هه‌رێم، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سێ مەرجی هەیە.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "ته‌یف سامى داوایکردوە کە هەرێم 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت لەگەڵ تەرازوی پێداچونەوەی مانگی نۆ، تا بزانێت ئەو پارەیەی بۆ موچەی ئەو مانگە ڕەوانەی هەرێم کراوە چۆن خەرجکراوەو نوسراوێک لەوەزارەتی نەوتی عێراقەوە".

داواكارییه‌كه‌ى ته‌یف سامى بۆ ئه‌وه‌یه‌، "تاوه‌كو بزانێت بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بەبێ  کێشە دەڕوات‌و ئه‌گەریش هیچ گرفتێک ڕونه‌دات، به‌دڵنیاییه‌وه‌، هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت".