شارپرێس:
كه‌شناسێكى كورد له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كى خێراى كه‌شوهه‌واو كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌سه‌ر شارى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دره‌نگانى ئه‌مشه‌وه‌وه هه‌ورێكى به‌فراوى له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاسمانى هه‌رێم‌و له‌مشه‌وه‌وه به‌فربارین له‌سلێمانى ده‌ستپێده‌كات‌و بایه‌كى به‌هێزیش سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى ده‌گرێته‌وه".
پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى كه‌شناسى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، "لەدرەنگانی ئەمشەوه‌وه‌و لەئەگەری گەڕانەوەی هەوری پێویست لەئێرانەوە بۆ هەرێم‌و ئه‌گه‌رى چڕبونەوە، بەفربارین ڕوو ده‌دات".
وتیشى، "لەدرەنگانی ئه‌مشەو بەدواوە، بای باکوری ڕۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز چالاک دەبێت لەناو سلێمانی‌و به‌گوێره‌ى پێشبینیەکانیش ئەمشەو تاسبەینێ نیوەڕۆ، ئەگەرى هەیە بەفر ببارێ لەچیاكانى ئەزمەڕو گۆیژە".
وه‌كو پێنجوێنى وتى، "مەودای درەنگانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لەقەزای پێنجوێن‌و دەوروبەریشى بەگشتیی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت‌و هەندێکاتیش ئاسمان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو، هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزم، شەپۆلێکی بارانبارین‌و بەفربارین ڕویکردوه‌تە ئێران، بەهۆکاری چالاکبونی بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات، ئه‌گه‌رى هه‌یه گەڕانەوەی هەور ڕوبدات لەدیوی ئێران بۆ هەرێم، به‌و هۆكاره‌ش لەناو پێنجوێن‌و دەوروبەری هەندێکات ئەگەرێکی بەهێزە بەفر ببارێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "سبەینێ چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما حه‌وت پلەیەو سەرمای بەهێز دەبێت، هەندێکاتیش بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت، مامناوەند بۆ بەهێز، خێرایی باکە 25 بۆ 50 کیلۆمه‌تر دەبێت، به‌هۆى ئه‌و بایه به‌هێزه‌وه هۆشداریى‌و ڕێنمایى به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ژێر دار‌و دره‌ختدا ڕانه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌دوربن له‌زیان".
له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "لەشاری سلێمانیش درەنگانی ئەمشەو بەدواوە بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت، ناوبەناو بای باکورو بای باکووری ڕۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز چالاک دەبێت تاوه‌کو نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، خێرایی باکە ده‌گاته 45 بۆ 60 کیلۆمه‌تر دەبێت، بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات بەبایەکی وشک‌و سارد ناسراوە، لەکاتەکانی شەودا سەرمای بەهێز دەبێت، نیعمەتێکی گەورەیە ئاسمانی شار تەواو پاکدەکاتەوە لەدوکەڵی کارگەکان‌و خۆڵ‌و تەپوتۆزو ناڕونی".
