شارپرێس:
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سه‌ر بهئهحمهد شهرعو گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر بهتوركیا تادێت ڕوو لهگرژیى زیاتر دهكاتو شه‌رع هۆشداریى بهگروپهكان دهداتو توركیاش شه‌رع ئاگاداردهكاتهوهو ده‌ڵێت:"كێشه‌كان گه‌وره‌تر مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌سه‌ڵات لهدهستدهدهنو متمانه‌ى ئێمه له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پەیوەندیی نێوان ده‌سته‌ى تەحریر شام‌و گروپه چه‌كداره‌كانى سوپای نیشتمانی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیدەکرێن، ڕوو لهخراپبونهو ناکۆکیهكى قووڵ سەبارەت بەبەڕێوەبردنی بڕیارە سەربازیی‌و ئەمنییەکان لەناوچەکانی ژێر کاریگەری تورکیا لەباکوری سوریا سه‌رهه‌ڵداوه.
ڕاپۆرته‌كه باس لهوهدهكهن، سەرکردایەتی ده‌سته‌ى تەحریر شام (هه‌ته‌شه ـ هێزى ئه‌حمه‌د شه‌رع كه ئێستا سوپاى پێكهێناوه) ڕەخنەی توندى ئاراسته‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى سوپاى نیشتمانى سوریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیده‌كرێن كردوه تایبه‌ت بەبڕیاره سهربازییهكانو جهختیكردوهتهوه، گومانیان لهههڵسوكهوتهكانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ك هێزه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ناڕەزایی خۆی لەهەڵسوکەوتی سەرکردەی گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر بهتوركیا له‌سوریا نیشانداوه‌و له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى كردون وتویهتى، "زۆر بێ دیسپلیننو بۆ هیچ بڕیارێكى سه‌ربازیى ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى بهرگریىو حكومه‌تى دیمه‌شق، بۆیه متمانه‌تان لاى ئێمه له‌ده‌ستداوه‌و له‌مه‌ودواش هیچ ههماههنگیهكتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین".
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، دواى په‌یامه توندهكهى دیمه‌شق، ڕاسته‌وخۆ حكومه‌تى توركیا‌و به‌تایبه‌ت ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌و وڵاته ناسراو به(میت) هاتوه‌ته‌سه‌ر خهتو داواى له‌ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق كردوه دان به‌خۆیاندا بگرن‌و كێشه‌كه زیاتر ئاڵۆزنهكهنو دۆخه‌كه‌ى به‌هه‌ستیار بۆ ناوچه‌كه‌و هه‌ردوو وڵات ناوبردوه.
توركیا به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعى وتوه، "داوات لێده‌كه‌ین دەرگا بۆ هێزەکانی دیکە نه‌كه‌یته‌وه به‌و په‌یامه توندانهت، چونكه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك سه‌ره‌تا به‌دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى دیمه‌شق دواتریش ته‌واوى گروپه چه‌كداره‌كانى دیكه‌ى سوریا ده‌شكێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئاگاداربن، ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و ململانێیه‌ى نێوانتان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ئه‌نكه‌ره، هاوسه‌نگى هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچتان نابێت به‌تایبه‌ت له‌شارى حه‌له‌ب".
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه ڕونكراوهتهوه، ئه‌م په‌یامه‌ى میت‌و حكومه‌تى ئه‌نكه‌ره، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ لاوازیى گروپه چه‌كداره‌كانى نزیك له‌توركیا به‌تایبه‌ت لەڕوبەڕوبونەوەو تێكشكانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)..
له‌و په‌یامه‌یدا بۆ ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق، ئه‌نكه‌ره هۆشداریداوه له‌وه‌ى، "ئهگهربێتو دیمه‌شق بهردهوامبێتو سوربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ى هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانى سوپاى نیشتمانى سوریا (نزیك له‌توركیا) نهكاتو ناكۆكیه‌كان زیاتر قووڵبكهنهوه، ئه‌وا ئێمه‌ش گومانمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سوریا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ته‌حریر شامه‌وه بۆ دروستدهبێتو نایشارینه‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش دروستده‌بێت، كه ناكۆكیه‌كان سه‌ربكێشێت، بۆ پێكدادانى چهكداریى فراوان له‌ناوخۆى سوریا‌و ئه‌و وڵاته بگێڕێته‌وه بۆ قۆناغه‌كانى پشێویى‌و ناسه‌قامگیریى".
چاودێران پێیانوایە، تورکیا تادێت هەوڵی بەهێزکردنی فراکسیۆنەکانی سوپای نیشتیمانی دەدات لەسەر حسابی هێزه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع (ده‌سته‌ى تەحریر شام)و هەوڵدەدات وردە وردە کاریگەرییەکانی کەمبکاتەوەو لەپێگەی باڵادەستی خۆی دوریبخاتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی گروپهكانى سوپای نیشتمانی کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن دەسەڵات بگرنەدەست.
هه‌روه‌ك چاودێران پێیانوایه، یەکێک لەهۆکارەکانی ئەو گرژییەى نێوان گروپهكانى سه‌ر بهتوركیاو ده‌سته‌ى تەحریر شام (هه‌ته‌شه) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ههماههنگیهى ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دروستیكردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێك زانیاریى بهئهمریكاداوهو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى توندڕه‌وى ئه‌و گروپانه‌ى سه‌ر بهتوركیا ده‌ستگیركراون.
زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ژمارەیەکی زۆر چهكدارو شانه‌ى نوستوى داعش تێكه‌ڵ به‌گروپه چه‌كداره‌كانى سوپای نیشتیمانی سوریا (نزیك له‌توركیا) بون، به‌تایبه‌ت گروپى (ئەحرار شەرقییە)یه کە سەدان ئەندامی داعش لەخۆدەگرێت‌و لە(دێرەزۆر، نزیک بیابانی سوریا) کاردەکه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، توركیا زۆر نیگه‌رانه له‌و زانیاریانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق به‌ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و گروپانه‌و كه‌سه توندڕه‌وه‌كانى ناویانو پێیوایه، نزیكبونه‌وه‌ى هێزه‌كه‌ى شه‌رع له‌ئه‌مریكا، واده‌كات كاریگه‌رى ئه‌نكه‌ره كهمتربێتهوهو ناشتوانێت دژایەتی پلانەکانی ئەمریکا لەسوریا بکات‌و ئیسرائیلیش له‌باشورى سوریاوه به‌ته‌واوى كۆنترۆڵى خۆى سه‌پاندوه‌و ئەمریکاش لەڕۆژهەڵاتی فورات بههێزێكى زۆره‌وه بونى هه‌یه‌و ڕوسیاش لەکەناراوەکانی سوریا به‌ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى خۆى پیشانداوه.
بهبۆچونى چاودێران، لەنێوان ئەم دۆخە ئاڵۆزەدا، گۆڕەپانی سوریا ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێکخستنەوە، کە تێیدا بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان یەکتر دەبڕن، داهاتوی دەسەڵاتیش بەکراوەیی دەمێنێتەوە بۆ چەندین سیناریۆ، کە ململانێی ناڕاستەوخۆ، ئەگەری هەیە یەکێک بێت لەدیارترین تایبەتمەندییەکان لەقۆناغی داهاتودا.
