وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی قۆناغی دوای کوتاییهاتنی حیزبوڵا ڕونکردنەوە دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیەی ئینگلیزی دەڵێت، نەهێشتنی حیزبوڵا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی لوبنان بۆ گەلەکەی.
 
جدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، خواستی ئێمە ئاساییبوونەوەو ڕێککەونتە لەگەڵ لوبنان، و دەکرێت ناکۆکی تێپەڕێنرێت.

دەشڵێت، ناکۆکییەکان لەگەڵ لوبنان کەمن و دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاشیگەیاد، ئێمە هێرشەکانمان دژی حیزبوڵا بە پێشێلکردنی سەروەری لوبنان نازانین، ئەوە حیزبوڵایە کە سەروەری لوبنان پێشێل دەکات نەک ئێمە.

جدعون ساعر ڕونیکردەوە کێشەی سەرەکی ئەوان لەگەڵ لوبنان بوونی حیزبوڵا و ئێرانە، بۆیە ناکرێت تاسەر چاوەڕوانی بکرێت، بەڵام بەکۆتاییهاتنی حیزبوڵا کێشەکانی دوو وڵات چارەسەر دەکرێن تەنانەت ئاشتەوایی و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان.

ئ.ح