پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەگوێرەی ڕێکەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکانو لایەنەکانی دیکەی عێراق، لای کورد دەبێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستانیش ئەو پۆستە بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی نێوان پارتیو یەکێتیی، لای یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە.
لهئێستادا کاندیکردنی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی بۆ ئەو پۆستە، باسو خواسێکی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندنو تەنەنات سەرکردە جیاوازەکانی عێراقە، لەنوێترین لێێدواندا سەبارەت بەوەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا چەند سەرکردەیەکی باڵای شیعە باسیان لێوەکردوە، کە گفتوگۆ لەوبارەیەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کراوەو پێیانڕاگەیاندوە، بەهۆی نەزانینی زمانی عەرەبییەوە، ناکرێت ببیتە خاوەنی ئەو پۆستە.
لێدوانی چەند سەرکردەیەکی شیعە سەبارەت بەوەرنەگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، جێگهی مەترسی نییە بۆ ئەوەی نەبێتە خاوەنی ئەو پۆستە، هێندەی جێگهی مەترسییە کە تائێستاش بیری عێراقی فیدراڵی نەک چەکەرەی نەکردوە، بەڵکو تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزە، ئەمە لێدوانی سەرکردەکانی شیعەی هاوپەیمانی یەکێتی بێت، ئاخۆ ڕکابەرەکان دەبێت چۆنبن.
بەگوێرەی دەستوری عێراق، کە سهرجهم لایەنە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بەشداربون تێیدا، لەمادەی چواردا هاتوە، زمانى عەرەبیو كوردى دوو زمانى فەرمین لەعێراقدا، لەبڕگەی سێى ئەو مادەیەدا دەڵێت، دامودەزگا فیدراڵىو فەرمیەكان لەهەرێمى كوردستان، هەردوو زمانەكە بەكاردەهێنن.
ئەوەی ئێستاش لەقسەکانی ئەو سەرکردە شیعانەدا دەبینرێت، پێچهوانهى ئەم مادەیە دەدوێنو ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونە، تائێستا عێراقی عەرەبی بەبێ شەراکەتی ڕاستەقینەی کوردو لایەنەکانی دیکە، خەریکی فەرمانڕەوایەتیە لەعێراقدا.