شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئامارێكى دەستەی سەرژمێریی عێراق بۆ ساڵی 2024 ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، زیاتر له‌هه‌شت ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق بهههرێمى كوردستانیشه‌وه بونى هه‌یه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەهەر شەش کەس، ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت".
ئەو ئامارە بەشێک بوە لەپێنوێنیی ساڵانەی دەستەکەه باس له‌وه‌ده‌كات، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ لەعێراق‌و هەرێمى كوردستان تۆمارکراون، هه‌ش ملیۆن‌و 287 هەزارو 604 ئۆتۆمبێل بون، ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە كه تابلۆی هەمیشەییان بۆکراوە.
هه‌ر له‌و ئاماره‌دا باس لهوهشكراوه، بەگوێرەی ئەو ژمارەیە کە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان بوە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2025، هەر شەش کەسێک لەعێراق ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی تایبەت لەساڵی 2023دا هه‌شت ملیۆن‌و 96 هەزارو 75 ئۆتۆمبێل بوە، ساڵی دواتر 191 هەزارو 529 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون‌و زیادبونەکە بەڕێژەی 2.4% بوە.
دەستەكه ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی ساڵانی 2020 بۆ 2024ی بڵاوکردوەتەوە، ده‌رده‌كه‌وێت لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا له16% زیادیکردوە.
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە 2020 تاوەکو 2024:
2020: 7,026,106
2021: 7,457,927
2022: 7,982,304
2023: 8,096,075
2024: 8,287,604
