شارپرێس:
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەعێراق، ڕایدهگهیهنێت، "دیدارێکی گرنگم لەگەڵ جۆ ویلسۆن، سیناتۆری کۆماری ئەنجامداوەو بابهتەكەش تایبەت بوە بەعێراق"، ویلسۆنیش دەڵێت، "باسمان لەڕزگاركردنی عێراق كردوە لەژێر هەژمونی ئێران"، ئەو قسانەش بەرپرسانی عێراقی هێندەی دیکە توڕە دەکات.
ساڤایا لەسەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی، "كۆبونەوەیەكی نایاب بوو لەگەڵ جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکاو تیمەکەی، عێراق جارێكی تر مەزن دەکەینەوە".
لای خۆیەوە، جۆ ویلسۆن لە"ئێكس" ڕایگەیاندوە، "خۆشحاڵم کە میوانداریی مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەکەم لەئۆفیسەکەم، بۆ دیدارێکی گرنگ لەسەر عێراق، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی ئاوەدانی بۆ عێراقو ڕزگارکردنی لەدەستی ئێران، هیچ کەسێک لەو باشتر نییە بۆ سەرۆک ترهمپ کار لەسەر ئەم بابەتە بکات!".