شارپرێس:
دەستەی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەسبەینێ هەینییەوە، گۆڕانکاریی بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت.
بەگوێرەی ڕاگهیهنراوێكى دهستهى کەشناسی عێراق، کەشی سبەینێ هەینی لەنێوان ساماڵو نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاستو باشور چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، بهڵام لەهەرێمی کوردستان پلهكانى گهرما زیاتر دادەبەزن.
وهكو كهشناسى عێراق باسیكردوه، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
20 پلە: بابل (گەرمترین).
19 پلە: بەغدا، دیالەو کەربەلا.
18 پلە: هەولێر، کەرکوک، سەڵاحەدین، دیوانییەو موسەننا.
17 پلە: نەینەوا، نەجەف، زیقار، میسانو واست.
16 پلە: دهۆکو بەسرە.
15 پلە: ئەنبار.
12 پلە: سلێمانی.
سهبارهت بهكهشى پێشبینیكراو بۆ ڕۆژانی داهاتوو:
ڕۆژى شەممە بهگشتیى ئاسمان بەگشتیی ساماڵ دەبێت، جگە لەناوچەکانی باکورو بەشێکی ڕۆژئاوا کە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لەباشور کەمێک بەرزدەبنەوەو لەناوچەکانی دیکەش وەک خۆیان دەمێننەوە.
ڕۆژى یەکشەممەش ئاسمان ساماڵو پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانیاندا تەمێکی سوک لەناوچە جیاجیاکان دروستدەبێتو دواتر نامێنێت، بهڵام لهكاتى تهمهكهدا ماوهى بینین بۆ (2 تا 4) کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
ڕۆژى دوشەممەش، ئاسمان لەنێوان ساماڵو نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ دروستبونی تەم لەبەیانیاندا بەتایبەت لەناوچەکانی باشور، پلەکانی گەرماش جێگیردەبن.
