شارپرێس:
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌یه‌ك خاڵ‌و داواكاریى خۆمان كه له‌چوارچێوه‌ى وه‌ره‌قه‌ى دانوستان له‌به‌رده‌ستتاندایه ته‌نازول‌و پاشه‌كشه ناكه‌ین"، وته‌بێژى یه‌كێتیش بۆ شارپرێس ده‌ڵێت، "كۆبونه‌وه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردومان له‌گه‌ڵ پارتى خراپ نه‌بوه، به‌ڵام زیاتر كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ زه‌مینه‌سازیى بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو".
كاروان گه‌زنه‌یى وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى‌و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكى چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌سه‌ر پۆسته یان هۆكارى دیكه هه‌ن، ڕایگه‌یاند، "به‌هۆى گرنگى پرسیاره‌كه‌وه ده‌كرێت به‌دوو قۆناغ وه‌ڵامبده‌مه‌وه، ئێمه‌و پارتى زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌مان كرد به‌شى یه‌كه‌مى له‌پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد، هه‌نگاوى باشمان بڕى به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى بگه‌ینه دیدگایه‌كى هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانیكردن له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م دیدگایه توانیمان تا ڕاده‌یه‌كى باش له‌سه‌رى ڕێكبكه‌وین، به‌شى دوه‌میش پۆسته‌كانه له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى، "به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستان‌و كۆمه‌ڵێك پرس به‌هه‌ڵواسراوى مانه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌دوو ڕۆژى ڕابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كۆبونه‌وه‌كه‌ش خراپ نه‌بوه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ زه‌مینه‌سازیى بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو".
وته‌بێژى یه‌كێتیى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئێمه دوو حزبى سیاسیى جیاوازین، خاوه‌نى دوو تێڕوانینى جیاوازین، هیوامان وایه ئه‌و بۆچون‌و تێڕوانینانه‌ى نێوانمان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان، به‌هه‌بونى حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزارى دادپه‌روه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى ته‌نها گرفتى پۆستێكمان نییه‌و بڵێین ئه‌وه گرێكوێره‌یه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان مه‌به‌ستیه‌تى هاوبه‌شێكى ڕاسته‌قینه‌ى حوكمڕانیى بێت له‌هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كى دانوستانمان ئاماده‌كردوه‌و پێشكه‌شى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌مان كردوه".
ئه‌وه‌شى وت، "به‌هه‌مولایه‌كیش ڕاده‌گه‌یه‌نین، پاشه‌كشه له‌هیچ خاڵێكى وه‌ره‌قه‌كه‌ى خۆمان ناكه‌ین‌و ئه‌و پۆستانه‌شى به‌مافى ڕه‌واى خۆمانى ده‌زانین وه‌كو به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وانه مافى یه‌كێتییه‌و ته‌نازولیشیان له‌باره‌وه ناكه‌ین، به‌ڵام پێویستیه‌ك هه‌یه له‌ئێستادا كه هه‌ردولامان ئێمه‌و پارتیش، له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كى گه‌وره‌داین، ئه‌ویش پێكهێنانى دوو حكومه‌ته، بۆیه پێویستمان به‌ڕێكه‌وتن‌و یه‌ك گوتارى‌و یه‌كده‌نگیى هه‌یه تاوه‌كو له‌به‌غدا ماف‌و شایسته‌ى خۆمان وه‌كو كورد به‌ده‌ستبهێنین".
كاروان گه‌زنه‌یى