یاریزانێکی بارسێلۆنا و هاوژینەکەی کوژران

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماریۆ پینێدا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیکوادۆری و هاوژینەکەی لەلایەن دوو کەسەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، دایکیشی بەهەمان شێوە فیشەکی بەرکەوتوەو بریندارە.


میدیاکانی ئیکوادۆر بڵاویانکردەوە، روداوەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە شاری گوایاکیل ڕویداوەو هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە کە سواری ماتۆڕسکیل بون.

ماریۆ پینێدا، یاریزانی پێشوی یانەی فلۆمینێنسی بەرازیلی و ئێستای بارسێلۆنای ئیکوادۆری، لە ساڵی 2022 بە درێسی فلومینێنسەوە یاری کردوە و لەگەڵیدا نازناوی پاڵەوانێتی کاریۆکای بەدەستهێناوە، هەروەها یاری بۆ یانەکانی ئیندیپێندێنتی دێل ڤالی، ئێل ناسیۆناڵ و بارسێلۆنا سپۆرتینگ کڵەب کردوە، هەروەها یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیکوادۆر کردوە لە مۆندیالەکانی 2018 و 2022.

محەمەد سەردار