مەترسییەکی گەورە راگەیەنراو هۆشداری لەدروستبونی لافاو دەدرێت

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، مەترسیی دروستبونی لافاو هەیە.


هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بڕیارە لە رۆژانی 27 و 28ی 12ی 2025 روو لە هەرێمی کوردستان بکات، لە شەپۆلێکی مامناوەندەوە گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بەهێز و مەترسیدار.

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی هەوا و دروستبونی هەوری سوپەرسێڵ، پێشبینیدەکرێت لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین بگاتە 200 ملیم، ئەمەش مەترسییەکی جدیی دروستبونی لافاو و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو دروستدەکات.

محەمەد سەردار