شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی هەرێم لەنوسراوێکیدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی کردوە ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان باجێکی ساڵانە بدەنە کۆمپانیای ئیگەڵ پۆست کە کۆمپانیای بەرپرسێکی حزبییەو خۆیشی وەک کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەشێک لەشارەزایان پێیانوایە، ئەوکارەی حکومەتی هەرێم کارێکی نایاساییە، چونکە سەرجەم کۆمپانیاکان ناچارکراون باجبدەن بەکۆمپانیایەکی هاوشێوەی خۆیان.
ئهو نوسراوه دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەرچوە ڕونیكردوهتهوه، ئەو باجەی وەزارەتی بازرگانیی دیاریکردوە بدرێتە ئەو کۆمپانیا حزبییە، لەبەرامبەر خزمەتگوزاریی پۆستەدایە کە بەگوێرهى زانیارییەکانی شارپرێس، لەئێستادا هیچ کۆمپانیاو دامەزراوەیەک سودی لێنابینێتو بەکاریناهێنێت.
لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 34 هەزار کۆمپانیا تۆمارکراونو بەگوێرهى بەدواداچونەکانی شارپرێس، لەسەرەتای ساڵی نوێوە هەر کۆمپانیایەک ئەو بڕە باجەی نەدابێتە ئەو کۆمپانیایەی کە دیاریکراوە، مامەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانو نوێکردنەوەی پەڕاوو ڕاییکردنی کارەکانی باجی داهاتو هیچ مامەڵەیەکی دیكهى بۆ ئەنجامنادرێت.