شارپرێس:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق پۆلێن‌کردنی خێزانەکانی پارێزگاكانی عێراق وەک هەژار بەگوێرەی داهاتی مانگانەیان ده‌خاته‌ڕوو، ده‌ڵێت، "به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كاری له‌سه‌ركراوه، ڕێژەی هەژاریی لە 23٪ بۆ 17.5٪ دابەزیوە"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "داهاتی خێزان مانگانه له700 هه‌زار دینار كه‌متربێت، به‌هه‌ژار داده‌نرێت".
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وتوه، "هێڵی هەژاریی بۆ هەر تاکێک به‌گوێره‌ى ئه‌و پێوه‌ره‌ی كه دانراوه، 137 هەزار دینارە لەمانگێکدا، ئەگەر داهاتی تاک لەو بڕە زیاتربێت، ئەوا بەهەژار هەژمار ناکرێت".
به‌وته‌ى هینداوى، "وەزارەت هێڵی ناوەندو هێڵی هەژاری بۆ خێزان به‌گوێره‌ی واقیع دیاریده‌كات، بۆ نمونە ئەگەر ژمارەی ئەندامانی خێزانێک پێنج کەس بێت، ئەوا ئەنجامی لێکدانی 137 هەزار لە پێنج، دەکاتە نزیکەی 700 هەزار دینار، کە ئەمەش هێڵی هەژارییە بۆ خێزان نەک تاک".
ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌گوێره‌ى پێوه‌ره‌كان، ئەگەر داهاتی خێزانەکە کەمتربێت لە 700 هەزار دینار لەمانگێکدا، ئەوا وەک خێزانێکی هەژار پۆلێن دەکرێت".
جەختیشده‌كاته‌وه، "ئەو خێزانەی داهاتیان لە700 هەزار دینار زیاتربێت بەهەژار دانانرێن، ئەمەش پێوەری پێوانەکردنی هەژارییە، چونکە داهات بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیان دەپێورێت کە بریتین لەخۆراک، تەندروستی، پەروەردەو ئەو پێداویستییە سەرەکییانەی مرۆڤ لەژیانی ڕۆژانەیدا پێویستی پێیەتی".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ڕونیكرده‌وه، "ستراتیژی بەرەنگاربونەوەی هەژاریی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا سه‌ركه‌وتوبوه بەجۆرێک ڕێژەی هەژاریی لە 23٪ بۆ 17.5٪ دابەزیوە، ئەم ستراتیژەش تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەشەخۆراکی مانگانەو پاڵپشتیکردنی هەژارانی لەبوارەکانی پەروەردەو تەندروستیدا لەخۆگرتوه".
