شارپرێس:
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا‌و به‌دیاریكراوى مێزى كۆبونه‌وه له‌باڵه‌خانه‌ى دوه‌مى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا كۆبونه‌وه‌یه‌كى گه‌رموگوڕى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام ئه‌مریكا زۆر به‌توندى وه‌ڵامى توركیاى داوه‌ته‌وه‌و هه‌رچى پێشنیازێكى كردوه، ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "توركیا له‌ڕێگه‌ى دوو گروپى زۆر توندڕه‌وه‌وه له‌هه‌وڵدایه مه‌ترسیى بۆسه‌ر هه‌سه‌ده‌و عێراق‌و ئوردن دروستبكات".
به‌گوێره‌ى زانیاریى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌دیمه‌شقى پایته‌ختی سوریا كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منیى باڵا به‌ڕێوه‌چوه، كۆبونه‌وه‌كه له‌باڵه‌خانه‌ى دوه‌مى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا به‌به‌شداریى لایه‌نى خانه‌خوێ (واته سوریا)و وه‌فدێكى هه‌واڵگریی تورکیا‌و وه‌فدێكى سه‌ربازیى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوه.
زانیارییەکان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فدى هەواڵگریی تورکیا لەمیانی کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک داواکاریی‌و پێشنیازیان خستوه‌ته‌ڕوو، دیارترینیان جێگیرکردنی هێزی تایبەتی تورکیا بوه له‌چەند شوێنێکی ستراتیژیی لەبیابانی سوریا، بەبیانوی مه‌ترسییه‌كانى بڵاوبونەوەی شانەکانی داعش لەبیابانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سنورى دێرەزۆر.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فدى تورکیا ئەو ناوچانەی کە پێشنیازیكردون هێزى تێدا جێگیربكات بریتین له: (ئەلسوخنە، ناوشارى ته‌دمور، ده‌وروبه‌رى ته‌دمور، ده‌وروبه‌رى دێرەزۆر، ڕێگه‌ی ته‌دمور ـ دێرەزۆرو خاڵێک لەده‌ره‌وه‌ى شاری ته‌دمور)، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه‌ى تورکیا وتوشیه‌تى، "داواده‌كه‌ین ئه‌و ناوچانه‌ى ناومان بردون، ته‌نها هێزى ئێمه‌ى تێدابێت‌و ته‌نانه‌ت نامانه‌وێت هیچ هێزێكى سورییش بونى هه‌بێت نه سه‌ربازیى‌و نه ئه‌منیش".
زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، "ئه‌فسه‌ره‌كانى میتى توركیا كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربون پێكهاتبون له(مێهمه‌د بۆران، مێتین کوزوم، مێهمه‌د ساریکایا، ڕیفات شنگه‌ر، كه‌ریم ئه‌ندیش، جه‌مال ئاکتاش‌و ئاکار ئۆزاکار) پێشنیازیانکردوە، له‌و ناوچانه ته‌نها ئێمه هه‌بین، به‌ڵام ئۆپەراسیۆنی زەمینی‌و ئەرکی سیخوڕی، بەهەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ده‌بێت، هاوكات بازنەی ئۆپەراسیۆنەکان درێژدەبێتەوە بۆ پاککردنەوەی بیابانی سوریا تا دەگاتە ناوچەی سوەیدە".
هه‌ر له‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، وه‌فدى ئه‌مریكى كه پێكهاتون له‌م ناوانه (ماتیۆ، فرانک، جیم، گۆڵدبێرگ‌و ڕیفکین)، ڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانى توركیایان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت زۆر به‌توڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامى وه‌فده‌كه‌ى ئه‌نكه‌ره‌یان داوه‌ته‌وه‌و وتویانه، "سه‌رجه‌م ئەو ناوچانەی ئێوه باسیده‌كه‌ن، بەناوچەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمریکاو هاوپه‌یمانه‌كانى هەژماردەکرێن‌و تورکیا بۆی نییە هیچ بنکەیەکی سەربازیی لەوێ دابمەزرێنێت، جا چ بۆ سیخوڕی‌و چاودێریی، یان جێگیرکردنی هەمیشەیی".
سەرچاوەکان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه، "لەکۆتایی کۆبونەوەکەداو دواى وه‌ڵامه تونده‌كه‌ى ئه‌مریكا، کەشى كۆبونه‌وه‌كه تێكچوه‌و وه‌فدى هەواڵگریی تورکیاش بەشێوەیەکی دیار ناڕه‌زاییان نیشانداوه‌و دوای كۆتاییهاتنى کۆبونەوەکەش، دیمەشقیان بەجێهێشتوه‌و بەرەو حەلەب بەڕێکەوتون".
لەسەرەتای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە لەمانگی کانونی دوەمی ساڵى 2014، تورکیا بەکەڵکوەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە بەهۆی ڕوخانی ڕژێمەوە بەجێیهێشتوە، بەدامەزراندنی بنکە سەربازییە نوێیەکان هەوڵی فراوانکردنی نفوزی سەربازیی خۆی لەچوارچێوەی بیابانەکانی سوریادا داوە، بەڵام چاودێران بۆچونیان وایه، "ئەو هەوڵانە لەگەڵ دژایەتییەکی ڕونی ئیسرائیل بەرەوڕوبوەتەوە کە لەچەندین هێرشی ئاسمانی‌دا دەرکەوتوە، ئەو شوێنانەیان کردوەتە ئامانج کە پێدەچێت لەژێر ئامادەکاریی یان هەماهەنگی لایەنی تورکیادابن".
چاودێران ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، ئەو پێشهاتانە ڕەهەندێکی هەستیارتر وەردەگرن لەبەر ڕۆشنایی ڕوداوەکەی ئەمدواییەی ناوچەی ته‌دمور کە لەئەنجامدا دوو سه‌ربازو وه‌رگێڕێكى ئه‌مریكى کوژران‌و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان برینداربون.
سەرچاوەکانیش ئه‌وه‌ش ڕونده‌كه‌نه‌وه، ئەو ڕوداوە گومانی قووڵی لاى ئه‌مریكیه‌كان دروستکردوە کە ڕەنگە ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر سه‌ربازانى ئه‌مریكا، لەلایەن میتى توركیاوه ئاماده‌كاریى یان ئاسانكاریى بۆ كرابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارخستنەسەر ئەمریکا بۆ قبوڵکردنی بونی ڕاستەوخۆی تورکیا لەو ناوچە هەستیارانە بەبیانوی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکاو بەرەنگاربونەوەی داعش.
سەرچاوە ئاگاداره‌كان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ش ئاشكراده‌كه‌ن‌و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه، توركیا له‌دواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشنیاز‌و داواكارییه‌كانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌ڕێگه‌ى ژماره‌یه‌ك گروپى چه‌كدارى سوریی‌و هه‌ردوو گروپى توندڕه‌وى جیهادیى (جوندولئه‌قساو حوراسه‌دین)ه‌وه نائارامییه‌كان له‌سوریاو ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هه‌سه‌ده) زیاتر بكات‌و میتى توركیاش هه‌وڵبدات گروپه توندره‌وه‌كانى سه‌ر به‌خۆى، بگوازێته‌وه بۆ بیابانەکانی سوریا، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی ته‌دمورو ئەلسوخنا".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، توركیا هه‌موو ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌وه‌یه، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى گروپه تیرۆریستى‌و توندڕه‌وه‌كانه‌وه، سنوره‌كانى خۆى بپارێزێت‌و دورى بخاته‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ى سوریا‌و دروستکردنی ناوچەیه‌كى کاریگەر بۆ گروپە توندڕەوەکان کە دواتر بۆ په‌لاماردانى ناوچە دیاریکراوەکانی وەک (ڕەققەو تەبقە لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، دواتریش بۆ په‌لاماردانى دروزه‌كان له‌باشورى سوریا به‌كاریانبهێنێت.
مه‌ترسیى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌و عێراق‌و ئوردن ئاشكراده‌كرێت‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن، "ڕۆڵی تورکیا لەبیابانی سوریا کاریگەرییەکی ڕونی لەسەر ناسەقامگیریی ناوچەکە ده‌بێت، چونكه بیابانه‌كان ده‌كاته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ بۆ گروپه چه‌كدارو توندڕه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مەترسی جدیى لەسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر بكه‌ن‌و ئەمە جگەلەوەی مەترسی گه‌وره لەسەر ئوردن‌و عێراق دروستده‌كات".
