ورده‌كاریى دانوستان‌و داواكارییه‌كانى پارتى له‌به‌غدا ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كادیرێكى پێشكه‌وتوى پارتی دیموكراتی كوردستان ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌و دانوستانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان ئاشكراكردوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیستی دانوستانی وه‌فدى پارتی بۆ بەغدا، پێنج داواكاریی لەخۆگرتوە".


ڕۆژنامه‌ى سه‌باح-ى نیمچه‌ فه‌رمیى عێراق لێدوانێكى وەفا محەمەد كادیرى پێشكه‌وتوى پارتى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، وتویه‌تى، "ئەو پێنج خاڵەی پارتی دانوستانی لەسەردەكات لەبەغدا پێكهاتوە لە، (دەركردنی یاسای نەوت‌و غازو جێبەجێكردنی مادەی 140".

ده‌شڵێت، "سێ‌ خاڵەكەی دیكه‌ پێكهاتون لەگەرەنتیكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتیی‌و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان‌و چارەسەركردنی دۆسیەی دابەشكردنی كورسییەكان‌و شایستە دەستورییەكان".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ‌ سێشەممە وه‌فدێكى باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سەردانی بەغدای كردو یەكەم كۆبونه‌وه‌یان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامدا لەچوارچێوەی جموجۆڵی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق.