ئاسمانی ئەنقەرە داخرا

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی ڕووداوێکی فڕۆکەوانییەوە ئاسمانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا داخرا و گەشتە ئاسمانییەکان لەفڕۆکەخانەی ئەنقەرە ڕاگیران.

 

سەرچاوەکان دەڵێن، فڕۆکەخانەی ئەنقەرە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەک پچڕاوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنقەرەوە بەرەو لیبیا فڕیوە.

 

هەروەها سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم فڕۆکەیە محەمەد حەداد سوپاسالاری لیبیاو چوار کەسی دیکەی تێدایە دوای گەڕانەوەی لەسەردانێکی فەڕمی تورکیا.

 

سەرۆکوەزیرانی لیبیا لەحکومەتی تەرابلوس نزیک لە تورکیا لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە پێکهێناوە.