شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى‌و چاره‌سه‌رى له‌وڵاته‌كه‌یدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "پرۆسەیه‌كى مێژوییمان ده‌ستپێكردوه‌و هەرگیز پاشەکشە ناكه‌ین لێى".
لەکۆبونەوەی ناوەندی بڕیار‌و بەڕێوەبردنی ئاکپارتیدا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوه‌و ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتویه‌تى، "بەزمانێکی گشتگیر کە 86 ملیۆن کەس لەخۆ بگرێ، پرۆسەکە ڕوندەکەینەوە، پێویستە زۆر وردبین بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەین هیچ درزێک لەدیوارەکانی پارت‌و دەسەڵاتەکەمان دروستبێت".
ئەردۆغان ڕەخنەی لەو پارتانەی ئۆپۆزسیۆن گرت کە لەپرۆسەکەدا هاوڕاو هاوکارنین‌و وتی:"بینیتان ئۆپۆزسیۆن هیچ دیدگایەکی بۆ خەمی خەڵک نییە، کارنامەی ئێمە گەورەکردنی تورکیایە، سەیری هەڵوێستەکانی ئۆپۆزسیۆن ناکەین‌و تەنها سەرنجدەخەینەسەر کارنامەو مژارە ڕاستەقینەکانی وڵات".
سه‌باره‌ت به‌ده‌مه‌قاڵیى نێوان مستەفا ڤارانک پەرلەمانتاری ئاکپارتی‌و پەرلەمانتارانی جەهەپە لەکاتی پەسندکردنی بودجەی تورکیادا، ئه‌ردۆغان به‌ته‌نزه‌وه وتى، "ڤارانک کەسێکی توڕەیەو ئه‌مڕۆ یارییه‌كى باسكه‌مان هه‌یه، ڤارانك كه‌وتوه‌ته تیپى بەرامبەرم واته ڕکابەرمە، لەوێ لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەم".
