شارپرێس:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى
ئاگادار زانیاریى ئاشكراده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵێكى مه‌ترسیدارى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و
گروپه‌كه‌ى (ده‌سته‌ى ته‌حریر شام) دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده).
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن،
"لەشارى ئیدلب‌و ده‌وروبه‌رى، گروپى چه‌كداریى ده‌سته‌ى تەحریر شام بەسەرۆکایەتی
ئه‌حمه‌د شه‌رع، لەسەرەتای ئه‌م مانگه‌وه (مانگى 12)، دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی
پلانێکی ئەمنی زۆر مەترسیدار".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى
زانیاری‌یان بۆ فۆكس پرێس ئاشكراكردوه، "ئەم پلانە بریتییە لەدروستکردنی فایلى
ئەمنی‌و دەستگیرکردنی چه‌ند گروپێكى چه‌كدار گوایە پەیوەندییان بەهێزەکانی سوریای
دیموکرات (هه‌سه‌ده)وه هەیە، ئەمەش لەهەوڵێکی سیستماتیکیدا بۆ بەستنەوەی هێزەکانی
سوریای دیموکرات بەپاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سوریا‌و ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی کە
لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوریادا چالاكن‌و كارده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه،
"ئەو پلانەى شه‌رع‌و گروپه‌كه‌ى، زۆر بەبێدەنگی‌و سیستماتیک ئامادە دەکرێت، تەنها
لەناوچەیەکی دیاریکراودا سنوردارنییە، بەڵکو زۆربەی پارێزگاکانی سوریا لەژێر دەسەڵاتی
ڕژێمی دیمەشقدا دەگرێتەوە، بەگرنگیدانێکی تایبەت بەناوچەی کەنار دەریاکان بەهۆی
گرنگییە سیاسیی‌و ئەمنییەکانی‌و هەستیارییە تائیفی‌و کۆمەڵایەتییەکانییەوە".
سه‌باره به‌ئامانجى
ئه‌وكاره‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع، "دروستکردنی گێڕانەوەیەکی ئەمنییە، کە لەئاستی
ناوخۆ‌و هەم لەئاستی نێودەوڵەتیدا لۆبى بۆ بكات‌و وێناکردنی هه‌سه‌ده وه‌ك گروپێكى
چه‌كدارى پاشماوه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د یان جه‌ختبكاته‌وه، هه‌سه‌ده هۆكارێكى
شاراوه‌ى ناسەقامگیرکردنی ئاسایشه له‌سوریادا".
پیلانێكى مه‌ترسیدارتری
گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكراكراوه، گوایه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو
ئاماده‌كراوه تاوه‌كو له‌ناوچه كه‌ناراویه‌كانى سوریاداو هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونى
ئاهه‌نگه‌كانى شه‌وى سه‌رى ساڵ بیانته‌قێنێته‌وه‌و دواتر ئۆباڵى هه‌موو ئه‌و
تاوانانه بخاته ئه‌ستۆى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، هه‌روه‌ك به‌نیازى
بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سوریایه‌و دواتر ئۆباڵى ئه‌وه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆى هه‌سه‌ده.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون زانیاریى زۆر مه‌ترسیدارى تێدایه به‌شێوه‌یه‌ك، ده‌سته‌ى
ته‌حریر شام به‌نیازه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسیى تیرۆر بكات‌و بكوژه‌كانیش به‌ئه‌ندامى
هه‌سه‌ده بناسێنێت‌و ئۆباڵه‌كه‌ى بخاته ئه‌ستۆى ئه‌و هێزه.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه،
"هەوڵدان بۆ گرێدانی هه‌سه‌ده بەپاشماوەکانی ڕژێمی پێشوى به‌شار ئه‌سه‌د، تەنها
پڕوپاگەندەی سیاسی نییە، بەڵکو یارییەکی مەترسیدارە کە لەلێواری تەقینەوەی کۆمەڵایەتیدا
ئەنجامدەدرێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچەی کەناراویه‌كان (واته ناوچه زۆرینه عه‌له‌ویه‌كان)".
هه‌روه‌ك وتویانه،
"ئاشکراکردنی ئەم پیلانە مه‌ترسیدارانه تەنها بابەتی ڕکابەری سیاسی نییە، بەڵکو
بەرگرییەکی بنەڕەتییە لەمافی گەلی سوریا بۆ ئاسایش‌و داهاتویەک كه شه‌رع‌و گروپه‌كه‌ى
به‌نیازن بیشێوێنن".
