دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران بەبنبەست گەیشت

عیراق

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، دانوستانەکانی سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ بە "نزیک لە بنبەست" وەسف کرد، لەکاتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هێزە سیاسییە شیعەکان "ناسنامەی" کاندیدی پێشەنگ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەزانن، ئاماژەی بەوەدا کە دانانی کاندیدی ئەو پۆستە تەنها "بە ڕەزامەندی ئەمریکا" دەبێت.

جەزائیری بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو تەنها بە ڕەزامەندی ئەمریکا ڕوودەدات، هێزە سیاسییەکانی شیعەش گەیشتوونەتە خاڵێکی نزیک لە بنبەست سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ چونکە هیچ کۆدەنگییەک لەسەر هیچ یەکێک لەو کاندیدانە نییە کە ناویان بۆ ئەو پۆستە خراوەتەڕوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئەگەر لە لەم چوارچێوەدا کۆدەنگییەک لەسەر یەکێکیان درووستبێت، بە ئاماژەکردن بە محەمەد شیاع سودانی، ئەویش بە ناچاری ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبێتەوە کە ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتەکەی دەکات.

جەزائیری دەشڵێت، هەندێک لایەن دژی نوێکردنەوەی ماوەی خولی سودانین، لەنێویاندا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەنجومەنی باڵا.