بارانبارین كۆتایی دێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.


بەرێوبەرایەتی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتبوەوە، لەسەر پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک کۆتاییهاتوەو ئاسمانی ئەو ناوچانە بەنیمچە هەورو پەڵە هەور دەمێنێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌سلێمانى‌و پارێزگاكانى هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك، كه‌شناسیى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "لەپارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان‌و ڕاپەڕین، تاوەکو دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت‌و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، لەناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان بەنیمچە هەوری دەمێنێتەوە".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى كه‌شناسیدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌كراوه‌، "پلەی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبه‌ینێ پێنجشەممەش، کەشی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم جێگیر دەبێت، ئاسمان لەنێوان ساماڵ‌و پەڵە هەوردا دەبێت‌و هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما جێگیردەبن‌و هاوشێوەی پلەکانی ئەمڕۆ دەمێننەوە".