شارپرێس:
نزیك كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ى (ده‌ربه‌ندیخان ـ وارماوا) وه‌رگه‌ڕا كه دوو سه‌رنشینى تێدابوو، دواى ڕوداوه‌كه هاوڵاتیان په‌یوه‌ندییان به‌فریاگوزارى خێراى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاناى بریندارانى ڕوداوه‌كه‌وه بچن، به‌ڵام به‌هۆى بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ته‌ندروستى ئه‌وشاره ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه بچێت به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه دەڵێت،" سه‌رباریى پشتیوانى له‌داواكارییه‌كانى كارمه‌ندانمان، هۆشداریده‌ده‌ین له‌وه‌ى ژیانى هاوڵاتیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ".
ڕوداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ چیرۆكێكى دورودرێژه، شارپرێس ورده‌كارییه‌كه‌ى لایه، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ڕوداوه‌كه ڕویداوه، په‌یوه‌ندیى كراوه به‌فریاگوزارى خێراى ته‌ندروستى ژماره (122)، له‌كۆنترۆڵیشه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق له‌ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداركراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه بچێت، به‌ڵام كارمه‌ندانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه ئه‌و داواكاریه جێبه‌جێبكه‌ن.
دواتر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى قائیمقامى قه‌زاكه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ دواى گه‌یشتنى به‌شوێنى ڕوداوه‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت بریندارانى ڕوداوه‌كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن‌و به‌هۆى ڕوداوه‌كه‌شه‌وه برینداربون، قائیمقام دواى ئه‌وه‌ى دڵنیاده‌بێته‌وه له‌وه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى شاره‌كه ناچن به‌هاناى برینداره‌كانه‌وه، ناچارده‌بێت به‌ئۆتۆمبێلێکی تایبەت برینداره‌كان بگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه تاوه‌كو چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ بكرێت.
دواى ئاشكراكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و ورده‌كارییانه له‌ڕێگه‌ى ڕێبین محه‌مه‌د په‌یامنێرى شارپرێس له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەندروستی دەربەندیخان هەواڵەکەی شارپرێس-ى پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لێکۆڵینەوە ده‌ستپێده‌كه‌ین".
ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق له‌قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "پاشئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانیەوە ئاگادارکراینەوە بەبونی ڕوداوێکی هاتوچۆو داوای ئەمبوڵانس کراوه بۆ گواستنەوەی بریندارەکان، بەڵام بەبیانوی خەرجنەکردنی دەرماڵەی فریاگوزاریی خێرا، کارمەندانی ئێشکگری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق ئامادەنەبون لەگەڵ ئەمبوڵانسەکە بچن".
ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "لەکاتێکدا ئەم دەرماڵەیە مافێکی شایستەی کارمەندانی فریاکەوتنە، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه نابێت بکرێتە بیانوو به‌هۆیه‌وه مەترسی بكه‌وێته‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، تائەوکاتەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەردەچێت".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتوه، "هه‌ربۆیە هه‌مولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، هەموو ڕێکارێکی ئیداریی‌و یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر هەر کارمەندو فەرمانبەرێکی کەمتەرخەم".
به‌بڕیارێكى حكومه‌تى هه‌رێم‌و ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ده‌رماڵه‌ى شایسته‌ى كارمه‌ندانى فریاكه‌وتن ڕاگیراوه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
