مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: حکومەتی عێراق دەیەوێت "دادپەروەری" لە مووچەدا بکات و دەستکاری سیستمی دەرماڵە دەکات.
بەوتەی مەزهەر محەمەد ساڵح، تەنیا باج لەسەر مووچەی بنەڕەتی هەیە و 67%ـی داهاتی فەرمانبەران لە باج بەخشراوە، بۆیە دەبێت یاساکان هەموار بکرێنەوە.
شارەزایان بۆچونیان وایە، ئەگەر بێتوو سودانی نەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوا لە ڕێگەی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران پشێوی دروستدەکات و ئەرکی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو قورس دەکات.
هاوکات ڕاوێژکارەکەی سودانی وتیشی، "ئێستا کاتی دەستکاریکردنی خشتەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە."