شارپرێس:
ئەنجومەنی عەشیرەتو کەسایەتییە دیارەکانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەو بەنی زەید سەبارەت بەپەرەسەندنی ئەمدواییەی حەلەب ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێن، "به‌توندى ئیدانه‌ى په‌لامارى هێزه‌كانى دیمه‌شق ده‌كه‌ین بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینهكانى حه‌له‌ب"، ڕاشیدهگهیهنن، "ئەم گەڕەکانە زیاتر لە14 ساڵە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردان، به‌ڵام سوپاسى هێزه‌كانى ئاسایشى كورد ده‌كه‌ین".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئەنجومەنی عەشیرەتو كه‌سایه‌تیه دیارەکانی گەڕەکەکانی (شێخ مەقسود، ئەشرەفیەو بەنی زەید) ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردهوهو تێیدا ئیدانەی دوبارەکردنەوەی بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنیو ناوچە نیشتەجێبوەکانی شاری حەلەب‌و بەتایبەت گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەو بەنی زەید-یان كرد.
لەو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "ئەم گەڕەکانە زیاتر لە14 ساڵە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردا دەناڵێنن، لەنێویاندا داخستنی ڕێگاوبانەکانو بازگەکان کە ڕێگریی لەهاتوچۆی دانیشتووان دەکەن، ئەمەش وایکردوە نەخۆشەکان نەتوانن بگەنە نەخۆشخانەکان‌و بژێوی ژیانی زیاتر لە 500 هەزار کەسیش بكه‌وێته دۆخێكى ناههموارهوهو هەزاران خوێندکاریش مافی خوێندنیان لێ زەوتکراوه".
ئەنجومەنه‌كه ئاماژەی بەوەداوه، هەر لەسەرەتاوە داوای کۆتاییهێنانیان بەشەڕو هێنانه كایه‌ى ئاشتی كردوه.
ئامادەیی دانیشتوانی سێ گەڕەکەکەشیان ڕاگەیاند بۆ بەشداریکردن لەگەڕاندنەوەی یەکێتی نەتەوەیی‌و ڕەتکردنەوەی تائیفەگەری، هەروەها ڕەخنە لەسیاسەتەکانی حکومەتی دیمهشقو ده‌سه‌ڵاتى ئیداریى لەحەلەب گیراوەو ئاماژەی بەوەکردوە، "پراکتیزەکانی وەک سەپاندنی خاڵی پشکنین‌و داخستنی ڕێگاکان، بەشدارن لەقووڵکردنەوەی ئازارەکانی دانیشتوان‌و خراپترکردنی ئەو دۆخەی کە به‌رده‌وام بونى هه‌یه".
لەکۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەنجومەنه‌كه سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ‌و دانیشتوانی سێ گەڕەکەکە دەربڕیوه کە بەیەکگرتویی لەدژی گروپە چەکدارەکان وەستاون، متمانەی خۆیان بە گەڕانەوەی ئاسایش‌و سەلامەتی بۆ حەلەب دوپاتکردەوە".
