کێڵگەی کۆرمۆر کێشەی تێکەوت و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەک لەبارەی کەمبونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر دروستبوە.


 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمیکردوە و بوەتە هۆی کەمبونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.

ئەوەشیخستەڕوو، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی  بارودۆخەکە.