شارپرێس:
وتەبێژی دەمپارتی رایدەگەیەنێت، پێویستە ڕێسای یاسایی دروست بکرێت و بنەمای
یەکسانی جێبەجێ بکرێت، دەشڵێت، هەر کەسێک کە چەک دادەنێت، پێویستە بەبێ بونی هیچ جیاوازییەک
و بەشێوەیەکی یەکسان بخرێتە ناو بازنەی پەیڕەوی یاساییەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایدەگەیەنێت، کۆمیسیۆن بەتەنها ناتوانێت کێشەی کورد و پرسی
دیموکراسی لە تورکیادا چارەسەر بکات، بەڵام دەتوانێت ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دوو
پرسە خۆشبکات .
وتەبێژی دەمپارتی باسی لەوەشکرد، کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت پێشنیازێکی
هاوبەش بەرهەم بهێنێت و ئەم کۆدەنگییە کۆمەڵایەتییە بگۆڕێت بۆ هەوڵەکانی ئاشتی لە
پەرمان .
محەمەد سەردار