حکومەتی هەرێم وادەی خەرجکردنی موچە ئاشکرادەکات

کوردستان

25/12/2025‌ 5065 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا وادەی خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی موچەخۆران ئاشکرادەکات،


فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا لەلێدوانێکدا بۆ میدیای نزیک لەپارتی رایدەگەیەنێت،" ئەگەر هیچ کێشەیەک دروستنەکرێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی موچەخۆران خەرجدەکرێت ".

چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا کرد، لەکۆبونەوەی رابردوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش کە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا، بەڵام تاکو ئێستا ئەو موچەیە خەرجنەکراوە.