شارپرێس:
وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت، ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.
ڕاشیگەیاند، لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات.
هەروەها وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامیی هاووڵاتیان دەکات.