ئەو خواردنەوانەی ڕێگریی لەدروستبونی بەردی گورچیلە دەکەن

تەندروستی

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە خواردنەوەی ئاو وەک بنەمای سەرەکی تەندرووستیی گورچیلە دەمێنێتەوە، بەڵام پزیشکانی پسپۆڕ جەخت لەسەر هەمەجۆرکردنی خواردنەوەکان دەکەنەوە بۆ ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە. هەندێک خواردنەوە وەک ڕێگرێکی سروشتی کاردەکەن:

 
ئاوی لیمۆ و پرتەقاڵ: دەوڵەمەندن بە "سیترات" کە ڕێگری لە تەکەڵبوونی کالیسیۆم و ئۆکسالات دەکات. پرتەقاڵ ئاستێکی بەرزتری سیتراتی لە لیمۆ تێدایە و ژینگەیەکی دژە بەرد درووست دەکات.

قاوەی ڕەش: مەترسی دروستبوونی بەرد بە ڕێژەی 10-20٪ کەمدەکاتەوە؛ چونکە میزپێکەرێکی سووکە و ماددەی "پۆلیفینۆڵ"ی تێدایە کە ڕێگری لە کریستاڵبوونی کانزاکان دەکات.

چای سەوز: بەهۆی بوونی دژەئۆکسێنەری بەهێز، ڕێگری لە دروستبوونی بەرد دەگرێت و ڕێژەی ئۆکسالاتی کەمترە بەراورد بە چای ڕەش.

ئاوی گوێزی هیندی: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، دروستبوونی کریستاڵەکان بە ڕێژەی 40-50٪ کەمدەکاتەوە و قەبارەی میز زیاد دەکات بەبێ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سۆدیۆم.

پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن ڕۆژانە 1-3 کوپ لەم خواردنەوانە بخورێتەوە بۆ پاراستنی گورچیلەکان.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە