شارپرێس:
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) وەڵامی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوەو دەڵێت، ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە، تورکیا بوێریی ئەوەی نەدەکرد پەلامارمان بدات.
فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ئاشكرایكرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هیزەکانی سوریای دیموکرات و، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا پێش سەری ساڵ جارێکی دیکە لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە.
شامی وتیشی،" هەسەدە لەگەڵ دیمەشق باسی لا مەرکەزی کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێیان ڕاگەیاندون کە پێویستە خەڵک خۆیان ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەببەن".
لەبارەی لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، فەرهاد شامی بەتوندی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت، لەبارەی قسەکانی هاکان فیدان کە گوایە هەسەدە هاوکاریی ئیسرائیل دەکات، ئەگەر هەسەدە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە، تورکیا بوێریی ئەوەی نەدەکرد پەلاماری بدات، ئەو تۆمەتانەی تورکیا دروستی دەکات، بەمەبەستی دەستوەردانی زیاترە لەکاروباری ناوخۆی سوریا.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده، به‌په‌یامێك دیمه‌شقى ئاگاداركرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند،"یەکخستنى بۆچونەکان لەسەر پرسە سەرەکییەکان هەیە، هیوادارین لەماوەی داهاتودا بگەینە هەموو ڕێککەوتنەکان، به‌ڵام نابێت دیمه‌شق پرسى لامه‌ركه‌زیى له‌بیر بكات"، ده‌شڵێت، "گه‌یشتوینه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌یه‌كخستنى هێزه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ستیاریى هاوته‌ریب بونى هێز له‌به‌رچاو بگیرێت".